گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوروپا داوایەکى بیلاروسیاى رەتکردەوە

پۆڵەندا: کۆچبەران بەردەوامن لەهەوڵى پەڕینەوە

2021.11.19 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
پۆڵەندا: کۆچبەران بەردەوامن لەهەوڵى پەڕینەوە

ناس کورد-

 

پۆڵەندا رایگەیاند، کۆچبەران هێشتا هەوڵى پەڕینەوە دەدەن بەرەو وڵاتەکەى بە گروپى بچوک، دواى رۆژێک لە راگەیاندنى چۆڵکردنى کەمپى سەرەکى مانەوەى کۆچبەران لەسەر سنور لەلایەن بیلاروسیاوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاى فەرمى پۆڵەندا  (19 تشرينى دووەمى 2021) لەزارى وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتەوە گواستییەوە، هێشتا هەوڵ هەیە لەلایەن کۆچبەرانەوە بۆ پەڕینەوە، دواى چۆڵکردنى کەمپەکە.

 

وتیشى "بەڵام هەوڵەکەى ئێستا بەگروپى بچوکە، بەراورد بەپێشتر کە بەلێشاو هەوڵى پەڕینەوەیان دەدا".

 

چۆڵکردنى کەمپەکە لەلایەن بیلاروسیاوە بەیەکەم ئاماژەى ئەرێنى دادەنرێت لەلایەن ئەو وڵاتەوە بۆ داواکانى ئەوروپا بۆ چارەسەرى قەیرانەکە کە تا ئێستا بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوروپا پڕۆژەیەکى ئەو وڵاتەى رەتکردەوە بۆ وەرگرتنى دوو هەزار کۆچبەر.

 

پاسەوانی سنوری بێلاڕووس ڕایگەیاند كۆچبەرەكانی لە كەمپێكی كاتی گواستووەتەوە كە دوو هەزار كەسی تێدابووە لەسەر سنوری پۆڵەندا بۆ سەنتەرێكی لۆجستی نزیك.  

  

پاسەوانی سنوری بێلاڕووس لە ڕاگەیەنراوێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (19ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت: گواستنەوەكە بە ئارەزوومەندانە بووە، لە خالێكی نزیكی برۆزسكی گواستراونەتەوە بۆ بنكەیەكی تری لۆجستی.  

  

ئەو كەمپەی پەنابەرانی تێدابوو 200 هەزار كەسی لەخۆدەگرت، لەناوچەیەكی سەرسنور دروستكرابوو كە پەنابەرانی ڕووبەڕووی هێزەكانی پۆڵەندا دەكردەوە، بەهۆی پێكدادانیشەوە گازی فرمێسك رێژ و ئاو بۆ دوورخستنەوەیان لەسەرسنور بەكاردەهات.