گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر داواى نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لایەنە ناڕازییەکان لەئەنجامى هەڵبژاردن

2021.11.19 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى لایەنە ناڕازییەکان لەئەنجامى هەڵبژاردن

ناس کورد-

 

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان ناوەڕۆکى ئەو کۆبوونەوەیەى ئاشکراکرد کە لەسەر داواى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجامیدا لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى چوارچێوەى هەماهەنگى (19 تشرينى دووەمى 2021)، لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر بوونى "بەڵگە" لەبارەى کێشەى گەورە لەهەڵبژاردنى پێشوەختەدا، ئەوەش لەدوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ جینین بلاسخارت نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان خراوەتەڕوو.

  

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کێشەى هونەرى و یاسایی کراوە لەهەژمارکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن.

 

چوارچێوەى هەماهەنگى جەختیکردووەتەوە لەسەر گرتنەبەرى رێکاریی یاسایی و تانەدان لە ئەنجامەکان و سوربوون لەسەر سەقامگیریی پڕۆسەى سیاسی و دیموکراسیەت لە عێراق و پابەندبوون بە یاسا و دەستور.

 

چوار هاوپەیمانێتی سەرەكی شیعە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی 2021 بەشداربوون، سەدر و مالیكی، حەكیم _ عەبادی و عامری و خەزعەلی، سەرۆكایەتی ئەم جەمسەرە جیاوازانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنیان دەكرد، بەڵام لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامەكان (11ی تشرینی یەكەمی 2021) سەرجەم لایەنە شیعەكان چوونە لایەك  بەناوی "چوارچێوەی هەماهەنگی" و سەدر كە براوەی یەكەم بوو بە 73 كورسی لەكۆی 329 لە لاكەی تر بەتەنها مایەوە.    

 

پاش چەند هەفتەیەك لە دان بەخۆداگرتن و بێدەنگی، سەدر بەرامبەر مەرج و هەڕەشە و جموجوڵی لایەنە شیعە ڕكابەرەكانی هاتە دەنگ و وەك سەركەوتوویەكی هەڵبژاردن كۆمەڵێك مەرجی بۆ بەشداریكردنی حكومەت دانا كە سەرەكیترینیان چەككردنی گروپەكانی دەرەوەی حەشدی شەعبییە لەگەڵ پابەندبوون بەبنەمای زۆرینەو كەمینە لەدروستكردنی حكومەت یان هەڵبژاردنی ڕیزی ئۆپۆزسیۆن.  

 

د. قوسەی مەحبوبە كە شارەزایەكی زانستی سیاسییە لە تویتەری خۆی بڵاویكردەوە (19ی تشرینی دووەمی 2021)، دەركەوتنی ئێوارەی پێنج شەممەی سەدر بۆ خستنەڕووی مەرجەكانی خۆی بوو وەك سەركەوتوویەكی هەڵبژاردن، هەروەها دەڵێت "سەدر تایەی لایەنە ڕكابەرەكانی لە هەوا بەتاڵ كردەوە"، كۆمەڵێك مەرجیشی بۆ حكومەتی تەوافوقی خستەڕوو كە بەدیهاتنیان ئەستەمە و بە مەبەستیش سەقفی داواكارییەكانی بەرز كردەوە.   

 

ركابەرەكانی سەدر باس لەوە دەكەن چوارچێوەكەی ئەوان دەرهاویشتەی هەڵبژاردن نییە و پێشتر بناغەی دانراوە و سەدرییەكان خۆیان لێی كشاونەتەوە، بەڵام لێدوان و چالاكییەكانیان ئەوە دەردەخات خاڵی كۆكەرەوەی ئەو بەرە شیعە لە ناواخندا ناكۆكە، تەنیا كۆت و بەندكردنی سەدر و بەتاڵكردنەوەی یەكەم بوونەكەیەتی.  

  

“چوارچێوەی هاوئاهەنگی ” دروشمی راستكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی هەڵگرتووە، بەڵام زۆرجار باس لەوەش كراوە بكرێتە هاوپەیمانییەكی سیاسی، هەندێك جاریش هەڕەشەی ئەوەیان پێكردووە، كورسییە كۆكراوەكانی لایەنەكانی هێندەی كورسییەكانی سەدر دەبێت، بەم هۆیەشەوە دەتوانن زۆرینە دروست بكەن و بەگوێرەی تەفسیری دادگای فیدراڵی بۆ “گەورەترین لیست”، دەتوانن هەمان سیناریۆی لادانی عەلاوی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی 2010 بەسەر سەدریشدا دووبارە بكەنەوە.  

 

چاودێران پێیانوایە سەدر جیاوازە لە عەلاوی، وەك ئەویش پشتی چۆڵ و دەست و پێی سپی نییە، جگە لەوەی خاوەن جەماوەریترین رەوتی سیاسی و عەقیدەیی شیعەیە، خاوەن هەزاران چەكدارە.  

 

لە ئێستادا سەدر گرەو لەسەر پەرتكردنی ڕكابەرەكانی دەكات، چونكە لەم تێكەڵە سەیرەدا “هێزەكانی دەوڵەت” كە حەكیم و عەبادین لەگەڵ “هێزەكانی لادولة” كە خەزعەلی و حیزبوڵڵا و عامرین بەشێوەی كاتی پێكەوەن، لەلایەكیترەوە مالیكی تەنیا بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی بەرامبەر سەدر چووەتە ئەو بەرەی هەڵبژاردنیان پێ تەزویرە، هیچ لەو هێزانەشی لەگەڵیدان ئەویان بەسەركردە و رێبەری بێ ركابەر پێ قبوڵ نییە بەتایبەت عەبادی و حەكیم و پەیوەندییەكانیشی زۆر لەگەڵ خەزعەلی زۆرباش نییە.  

  

نەیارانی سەدر بیرۆكەی جۆراوجۆریان پێشكەش كردووە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەنجامەكان، لەوانەش زیادكردنی كورسی بۆ دۆڕاوەكان و قەرەبووكردنەوەیان كە ئەمە هەنگاوێكی بێ پێشینەیە لە مێژووی دیموكراسی، یان پێشنیاركردنی دابەشكردنی پۆستە حكومییەكان بەپێی هاوكێشەی چەك و ئامادەیی لە شەقامی شیعە و عێراقدا. هەروەها، ئەژماركردنی ژمارەی دەنگی بەدەستهاتوو نەك ئەوانەی بوونەتە كورسی پەرلەمانی، لەدەرەوەی ئەم سێ بژاردەیەش زاراوەی تەوافوق و حكومەتی یەكێتی نیشتمانی، بەڵام سەدر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی نەجەف جەختی كردەوە ئەو یەك ڕێگا دەزانێت كە ئەویش حكومەتی زۆینەی نیشتمانی و كەمینەی ئۆپۆزسیۆنە.