گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەگوێرەی زانستی خۆراك

هەشت سوودی گۆشتی قاز دەخرێتەڕوو

2021.11.19 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت سوودی گۆشتی قاز دەخرێتەڕوو

ناس كورد_

پسپۆرێكی زانستی خۆراك باس لە هەشت سوودی خواردنی گۆشتی قاز دەكات بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزری زستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، لەبارەی سوودەكانی گۆشتی قازەوە ئەم خاڵانەی نووسیوە:

١_ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژه ئۆکسانەکانی تر .

٢ --- چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێیان بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین ( B12 ) و پێکهاتووەکە سەرەکیەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن .

٣_ بەهێزکردنی تەندروستی دڵ چونکە بڕێکی باش لە ئومێگا سێ و ئومێگا شەشی تێدایە .

٤ _ بەهێزکردنی و بنیاتنانی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پوکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستی ئێسقان و جومگەکان .

٥ _ چارەسەر و خۆپاراستن له بێهێزی و هیلاکی بەردەوام .

٦ _ بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک ودەمار .

٧ _ باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس .

٨ _خۆراکێکی بە سووده بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپە و خانمانی شیردەر .