گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆكەی 3.4 ملیۆن بینەری هەبووە

شۆك: ژنێك چوو بە هانای هاوڕێكەیەوە لە منداڵبوون كەچی دەركەوت لە مێردەكەیەتی

2021.11.18 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
شۆك: ژنێك چوو بە هانای هاوڕێكەیەوە لە منداڵبوون كەچی دەركەوت لە مێردەكەیەتی

ناس كورد-

ژنێكی ئەمەریكی بەناوی هێلی كۆستەر (28 ساڵ) ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاشكرای دەكات پاش ئەوەی چووە بەهانای ژنێكی هاوڕێیەوە لە كاتی منداڵبوون بۆی دەركەوتووە منداڵەكە لە مێردەكەی خۆیەتی و ڤیدیۆكەش لە تیك تۆك لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا 3.4 ملیۆن بینەری هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كۆستەر لە ڤیدیۆیەكی تردا كە "ناس كورد" بینیونی (18ی تشرینی دووەمی 2021)  باس لە هەستی شڵەژاوی خۆی دەكات و ئەوەش دەڵێت بۆی دەركەوتووە مێردەكەی (ترافیس بۆلینگ 36 ساڵ) نەك لەگەڵ ژنەكەی هاوڕێ و نزیكی، بەڵكە لەگەڵ 30 ژنی تردا خیانەتی لێكردووە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا. 

 

ژنە ئەمەریكییەكە باس لەوەش دەكات لە هەموو قۆناغەكانی سكپڕی بەدەم هاوڕێكەیەوە بووە، دوای ئەوەشی منداڵی بووە نیشانەیەك لە گەردنی كۆرپەكە بووە ڕێك وەك ئەوەی مێردەكەی، لەمەشەوە پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە گومانەكان بۆی دەركەوتووە هی ئەوە و لەگەڵ ئەم ژنەی هاوڕێی خیانەتیان لێ كردووە. 

 

كۆستەر دەڵێت "ساویلكەبووم زۆر زۆر، بڕوام وانەبوو جورئەتی ئەمە بكەن". 

 

سەرباری ئەم ڕووداوەش ژنە خیانەت لێكراوەكە رازی نەبووە مناڵەكە بێناز و بێ سەرپەرشت ببێت و دەڵێت مناڵەكانی خۆم بیرهاتەوە، نامەوێ ئەویش ببێتە قوربانی و دەڵێت "لە ژنەكەی هاوڕێم خۆشبووم و بەهیوام بتوانم دڵم پاك ببێتەوە لێی، چونكە هەموومان هەڵە دەكەین."