گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکێک لە کۆچبەرەکانی بیلاڕووس لە فڕۆکەخانەی هەولێر: بەزۆر نێردراینەوە

2021.11.18 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لە کۆچبەرەکانی بیلاڕووس لە فڕۆکەخانەی هەولێر: بەزۆر نێردراینەوە

ناس کورد- 

یەکەم کاروانی کۆچبەرانی بیلاڕووس گەیشتنەوە هەرێم و یەکێک لەو کۆچبەرانە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەندێک جار گیا و گەڵایان خواردووە و دۆخیان زۆر خراپ بووە، یەکێکی دیکەش دەڵێت، بەزۆر نێردراونەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەکێک لەو کۆچبەرانەی کە لە بیلاڕووسەوە ئەمشەوی پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021، گەیشتەوە هەرێم، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دۆخی خەڵک لەوێ زۆر خراپە و لەوێ هەندێکجار گەڵا و گیامان خواردووە و ئەوەشی دەوترێت هاوکاری کۆچبەران کراوە درۆیە، خەڵک هەبووە منداڵەکەی جێهێشتووە." 

 

وتیشی، "زۆرینەی ئەو کەسانەی لەوێن، تا گەیشتوونەتە ئەوێ چوار هەزار دۆلار واتە 40 وەرەقەیان خەرج کردووە، جگە لەوەی لەوێ خەرجیان کردووە." 

 

سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنی ئەو کۆچبەرە ئاماژەی بەوەکرد، "هەمووکەس دەزانێت ئێمە بۆچی ڕۆشتین پێویست بە پرسیاری ئەوە ناکات، من ناتوانم لێرە هەموو شتێک بڵێم، چونکە لەو کەسانە پیاوتر نیم کە بەهۆی ڕەخنەگرتنەوە کوژران، ئێستاش ئەگەر ڕێگایەکی دیکە هەبێت ناڕۆمەوە ماڵەوە  و یەکسەر دەڕۆم، داواش دەکەم هەرکەسێک ڕێگایەک دەزانێت پێمان بڵێت." 

 

یەکێکی دیکە لە کۆچبەرەکان ئاماژەی بەوەکرد، "دۆخمان زۆر خراپ بووە و من زیاتر لە 60 وەرەقەم خەرج کردووە." 

 

هاوکات یەکێکی دیکە باسی لەوەکرد، "بە زۆر ناردینیانەوە بۆ ئێرە و لە هۆتێل دەریان کردین، خۆمان نەماندەویست بێینەوە." 

 

یەکێکی دیکە لە کۆچبەرەکان باسی لەوەکرد، "ئێمە خێزانێکی هەشت کەسی بووین و 270 وەرەقەمان دا تا گەیشتینە بیلاڕووس." 

 

کۆچبەرێکی دیکە کە خۆی و هاوسەرەکەی لە بیلاڕووس بوون، ئاماژەی بەوەکرد، "زۆر دڵخۆشم کە گەڕاومەتەوە، ئەوەی ناوی مرۆڤایەتی بێت لەوێ نەمانبینی، وەک دەڵێن، دەنگی دەهۆڵ لە دوور خۆشە، لەوێ وەک تۆپمان لێ هاتبوو، پۆلیسی پۆڵەندا تێیانهەڵدەدەیان بۆ دواوە و پۆلیسی بیلاڕووسیش تێیانهەڵدەداین بۆ پێشەوە." 

 

هەرێم؛ لەبارەی داخستنی قوتابخانەکان ڕوونکردنەوە دەدرێت