گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بەڵگە؛ بافڵ تاڵەبانی سێ گۆڕانکاریی نوێی لەنێو یەکێتی ئەنجامدا

2021.11.18 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە؛ بافڵ تاڵەبانی سێ گۆڕانکاریی نوێی لەنێو یەکێتی ئەنجامدا

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان چەند گۆڕانکارییەکی دیکەی ئەنجامدا و شوێنی محەمەد دووشیوانی، لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی دووی حزبەکەی لە کەرکوک پڕکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی کە ڕۆژی (سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021) دەرچووە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، "ڕەوەند مەلا مەحمود، بە لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەکێتی لە کەرکوک دیاری کراوە." 

 

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، هیوا عەبدوڵا ئەحمەد، بە لێپرسراوی مەڵبەندی 17ی حزبەکە لە ڕۆژئاوای کەرکوک دیاری کراوە. 

 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئاڤێستا محەمەد عیزەدین بە لێپرسراوی مەڵەندی 18ی حزبەکە لە ڕۆژهەڵاتی کەرکوک دیاری کراوە. 

 

لەبارەی بڕیارەکانەوە "ناس کورد" پەیوەندی کرد بە ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی دووی کەرکوک و ناوبراو بڕیارەکانی پشتڕاست کردەوە. 

 

لەماوەی ڕابردوودا، بە بڕیارێک محەمەد دووشیوانی، لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی دووی کەرکوک سڕ کرا، ئەوەش دوای کوژرانی گەنجێک لەشاری سلێمانی لەلایەن کوڕێکی ئەو بەرپرسەی یەکێتییەوە. 

 

me_ga.php?id=4752