گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم وادەی شەپۆلێکی بەفر و بارانی ڕاگەیاند

2021.11.18 - 17:06
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم وادەی شەپۆلێکی بەفر و بارانی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە و ڕۆکی سێشەممە شەپۆلەکە کۆتایی دێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم (پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکەمان، رۆژى شەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پاشان بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانى کەم لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و پاشان باران بارین لەسەر هەندێ لە بەشەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەشێوەیەکى پچڕ پچڕ و  لوتکەى ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەرى بەفرێکى کەمى دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها رۆژى یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە هەندێ کاتدا سەنتەرى پارێزگاکان تەنها نیمچە هەور دەبێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، "رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان زیاد دەکات و باران بارینى مامناوەند لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و هەندێ ناوچە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لێزمەبارانى دەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک بارانى بە لێزمەى دەبێت، خێرایى باش لە کاتى باران بارین زیاد دەکات و پلەکانى گەرما بە تایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى 3-5 پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " رۆژى سێشەممە لە کاتەکانى بەرەبەیان کاریگەرى ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت."