گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسییەكی گەورەیە لەسەر سەرۆكی بێلاڕووس 

نيويۆرك تايمز: كۆچبەرە كوردەكان دەیانەوێت لە بێلاڕووس ببنە پەنابەر 

2021.11.18 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
نيويۆرك تايمز: كۆچبەرە كوردەكان دەیانەوێت لە بێلاڕووس ببنە پەنابەر 

ناس كورد_

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كۆچبەرێكی كورد باسی لەوەكردووە داوای پەنابەری لە بێلاڕووس دەكەن و هەرچۆن بێت ئەو وڵاتە لە عێراق باشترە، ئەگەر ئەمەش ببێتە خواستی سەرجەم كۆچبەران ئەوە ئەلیكسەندەر لۆكاشنكۆ دووچاری مەترسییەكی راستەقینە دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی رۆژنامەكە كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆكردووە (18ی تشرینی دووەمی 2021) باس لەوە دەكات ئەو دوو هەزار پەنابەرەی لەسەر سنوری بێلاڕووس و پۆڵەندان مەترسین لەسەر دەسەڵاتی سەرۆكە دیكتاتۆرەكە بێلاڕووس ئەگەر بیانەوێت لەو وڵاتە بمێنەوە و داوای مافی پەنابەری بكەن. 

 

بەگوێرەی رۆژنامە ئەمەریكییەكە لۆكاشنكۆ ویستوویەتی مەترسی لەسەر پۆڵەندا و یەكێتی ئەوروپا دروست بكات بە ڕەوانەكردنی كۆچبەرەكان بۆ سەرسنور، بەڵام ئیستا لەپڕ كەوتووە بەسەر دۆخێكدا هەندێك لە كوردەكان دەیانەوێت لە بێلاڕووس بمێننەوە و داوای مافی پەنابەری بكەن، ئەوەشیان لەوە پێباشترە بیانگێڕنەوە بۆ عێراق. 

 

كۆچبەرە كوردەكان ئەوەیان بە رۆژنامەكە ڕاگەیاندووە هەریەك چوار هەزار دۆلاریان خەرج كردووە، چەند رۆژ لەبەر سەرمای سەخت ماونەتەوە، سەرباری ئەوەش مانەوەیان لە بێلاڕووس پێباشترە تا گەڕانەوە بۆ عێراق. 

 

بەقسەی نیویۆرك تایمز داواكردنی مافی پەنابەری لە بێلاڕووس سەرێشەیەكی راستەقینە دەبێت بۆ سەرۆكەكەی، چونكە ئەو وڵاتە مەسیحییە ئەرسۆدۆكسییە ئەزموونی نییە لە مامەڵەكردن لەگەڵ كۆچبەری بیانی لە دەرەوەی ئەوروپا.