گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکەم لێدوانى وەزیرى رۆشنبیرى لەسەر زیندانیکردنى هونەرمەندێک

2021.11.18 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى وەزیرى رۆشنبیرى لەسەر زیندانیکردنى هونەرمەندێک

ناس کورد-

 

وەزیرى رۆشنبیرى هەرێم رایگەیاند، دۆسیەى دەستگیرکردنى هونەرمەند بەختیار سەعید دەگەڕێتەوە بۆ نۆ ساڵ لەمەوبەر و پەیوەندیدارە بە چاپکردنەوەى کتێبێک کە وەزارەت 17 ملیۆن دینارى بۆ چاپکردنى خەرجکردووە و دادگا رەتیکردووەتەوە ئازاد بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەمەى حەمە سەعید (18ی تشرینی دووەمی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، بەدواداچوونى بۆ ئەو دۆسیەیە کردوووە و دەرکەوتووە دۆسیەکە پەیوەندیدارە بەچاپکردنەوەى کتێبێک لەساڵى 2012 لەلایەن بەختیار سەعیدەوە لەکاتێکدا ئەوکات حکومەت 17 ملیۆن دینارى بۆ چاپکردنى خەرج کردبوو، لەچاپدانەوەى مافى حکومەت بوو.

 

چەند رۆژێكە هونەرمەندێكی شێوەكار لە زیندان دەستگیركراوە

 

وتیشى "دۆسیەکە پەیوەندى بە وەزارەتى رۆشنبیرییەوە نییە، ئەوەندەى پەیوەندى بە دادگاوە هەیە، ئەوان دەڵێن ئەو ساڵە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکراوە و خۆى رادەستنەکردووە تا ئەو رۆژەى گیراوە".

 

وەزیرى رۆشنبیرى باسى لەوەشکرد، داوایکردووە کارئاسانى بۆ بکرێت و بەکافالەت ئازاد بکرێت تا کێشەکەى چارەسەر بکرێت، بەڵام دادوەرەکە ئەوەى قبوڵ نەکردووە.