گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیار بۆ قۆناغی داهاتوو

هەڵسەنگاندنی پەیمانگایەكی ئەمەریكی بۆ مستەفا كازمی 

2021.11.18 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵسەنگاندنی پەیمانگایەكی ئەمەریكی بۆ مستەفا كازمی 

ناس كورد-

پەیمانگای واشنتۆن بۆ توێژینەوەكانی رۆژهەڵاتی نزیك بڵاوی كردەوە بە ئامانجگرتنی مستەفا كازمی لەلایەن میلیشیاكانەوە، ئەوەی دەسەلمێنێت ناوبراو وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق، شتێكی دروستی كردووە، ئەگەریش چانسی نەبێت ببێتەوە بەسەرۆك وەزیران پێویستە ڕێچكەكەی بەردەوام بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیمانگاكە لە هەڵسەنگاندنێكدا بۆ سەردەمی كازمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (18ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو كە هەرچەندە كازمی بەتەواوی و بەشێوەی بەردەوام نەچووە بە گژ میلیشیاكاندا، بەڵام هەر ئەوەی كە وردە وردە ویستویەتی لاوازیان بكات و چەندجارێك ویستوویەتی بەرەنگاریان ببێتەوە گرنگە و بۆ پاراستنی خوێنی خەڵكیش نەچووەتە ناو شەڕی سەرتاسەری. 

 

هەڵسەنگاندنەكە باس لەوەش دەكات میلیشیاكان هەوڵیان داوە لە خشتەی ببەن و هەڕەشەی ئەشكەنجە و كوشتنیشیان لێكردووە، بەڵام ئەو بەشێوەیەكی دروست هەنگاوی ناوە لە دوو ساڵدا، ببێتەوە بەسەرۆك وەزیران یان نا، ئەوە دەبێت ئەم شێوازی مامەڵەیە بۆ دوو ساڵی ئایندە بەردەوام بێت. هەروەها دەڵێت "پێویستە دۆستانی عێراق پاڵپشتی ئەو نمونەیە بكەن كە كازمی پێشكەشی كردووە".

 

بەهۆی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی لەرێگای هێرشی درۆنەوە بۆ سەر ماڵەکەی، پەیوەندی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و گرووپە وەلائییەکان پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ لە ئاڵۆزی و پێکدا هەڵپژان.  لە ئێستادا هاوپەیمانی فەتح و گرووپە چەكدارە شیعەكان، كازمی بە هۆكاری سەرەكی پاشەكشەی بەرچاوی كورسییەكانیان دەزانن، چونكە لە سایەی ویلایەتە 15 مانگییەكەی كازمیدا كورسییەكانی فەتح (باڵە سیاسییەكانی حەشد) لە 47 كورسییەوە دابەزی بۆ 17 كورسى، كەتیبەكانی حیزبوڵڵاش تەنیا یەك كورسییان بۆ مسۆگەر كرا.

 

سەرەتای بەریەككەوتنی میشیلیاكان لەگەڵ كازمی، بەر لەوەرگرتنی پۆستەكەیەتی و لەوكاتەوە دەست پێدەكات تۆمەتباركرا بە هاوكاریكردنی ئەمەریكییەكان لە كوشتنی ژەنەراڵ قاسمی سلێمانی و تەواوكەرە عێراقییەكەی؛ ئەبو مەهدی موهەندیس (كانونی دووەمی 2020). دواتر چەند جارێك كازمی چالاكانی میلیشیاكانی بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران و كاری نایاسایی دەستگیر كردووە و بەهۆیەوە مانۆڕ و گرژی لەنێوان هەردوولا ڕوویداوە.