گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفر لەبەرزاییەكان

دوایین زانیاری لەبارەی شەپۆلێكی نوێی باران بارینی بەخوڕ

2021.11.18 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین زانیاری لەبارەی شەپۆلێكی نوێی باران بارینی بەخوڕ

ناس كورد-

كەشناسێكی عێراقی دەڵێت بەگوێرەی نوێترین ئەپدەیتی نەخشەكانی كەش و هەوا نزمە پاڵەپەستۆیەك بەڕێوەیە بەرەو ناوچەكە لە ئەوروپاوە كە بەفر و بارانی بۆ سەرجەم شارەكانی عێراق پێیە بەتایبەت بەرزاییەكانی هەرێمی كوردستان و بەدوایدا سەرمای زستان دەستپێدەكات. كەشناسێكی هەرێمیش دەڵێت، شەپۆلەكە لە كوردستان بە دوو قۆناغ دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتییە كەشناسی پێشكەوتوو لە فڕۆكەخانەی بەسرە، لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (18ی تشرینی دووەمی 2021) ، ڕوونیدەكاتەوە ئەم نزمە پاڵەپەستۆ ئەوروپییە لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆی سودانیی گەرمدا یەكانگیر دەبن و لە ئێوارەی هەینییەوە تا رۆژی دوو شەممە كەشێكی ناسەقامگیر لە شارەكانی عێراق دروست دەكەن. 

 

هەروەها دەڵێت: هەرچەندە هێشتا زووە ناوچەكانی دابارین دیاری بكرێت، بەڵام ئاماژەكان بەرەو ئەوەن ناوچەكانی باكوری عێراق و بەرزاییەكانی كوردستان زۆرترین دابارین بیانگرێتەوە.

 

لە لایەكترەوە ئاراس جەبار لە پەیجی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە:

لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە (20ی تشرینی دووەمی 2021) کاریگەری شەپۆلێکی پچر پچر و مامناوەندی بارانبارین لە نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراستەوە کار دەکاتەوە سەر ناوچەکانمان بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاریگەری زیاتر ئەبێت لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا لاواز ئەبێت و تا پێش نیوەرۆی رۆژی یەکشەممە ئەم قۆناغە بەردەوام دەبێت. 

 

قۆناغی دووھەم لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە (22ی تشرینی دووەمی 2021)  دەستپێدەکات لە ئەنجامی ھاتنی بڕێکی زۆر شێ لە دەریای سوور شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین و ھەورە تریشقە بەشێوەی ناوبەناو ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە وە سنوری ئیدارەی راپەرین و گەرمیان دەگرێتەوە بەشێوەیەکی ناسەقامگیر کە لەھەندێ ناوچەدا ئەگەر ھەیە ببێتە ھۆی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی تاوی بەخوڕی بارانبارین. 

 

هەر لەم بارەیەشەوە ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات له‌ رۆژی شەممەی داهاتووەوە بارانبارین له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌ستپێبكات. 

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، له‌ شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه‌ بارانی به‌ هه‌وره‌ بروسكه‌  له‌ به‌شێك له‌ پارێزگاكانی  عێراق ده‌بارێت.

No description available.