گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمێنت نووسینیش دەگرێتەوە

هۆشداری: كامێرای مۆبایلەكەت ڕووبەڕووی سزات دەكاتەوە 

2021.11.17 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری: كامێرای مۆبایلەكەت ڕووبەڕووی سزات دەكاتەوە 

ناس كورد_ 

سەنتەری میدیای دیجیتاڵی كە ناوەندێكی عێراقی فەرمییە هۆشداری دا لە دیاردەی وێنەگرتنی هاوڵاتیان بەبێ مۆڵەتی خۆیان و دواتر بڵاوكردنەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت مناڵان و خەڵكی بەتەمەن و نەخۆشەكانی ناو نەخۆشخانەكان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەنتەرەكە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەی لای ناس كوردە (17ی تشرينی دووەم 2021)، باس لەوە دەكات دیاردەی وێنەگرتنی بێمۆڵەت لێكەوتەی یاسایی لەسەرە و دژی ئازادی تاكەكەسە، هەروەها دەڵێت "تێوەگلاندنی منداڵ لە قسەكردن و دەركەوتن لەدەرەوەی بابەتی خۆیان كارێكی نادروستە".

 

سەنتەرەكە ئەوەش دەخاتەڕوو بەگوێرەی مادەی 438 لە یاسای سزادانی عێراقی سزای زیندانیكردن و پێ بژاردن هەیە بۆ ئەوانەی بەرێگەیەكی ئاشكرا هەواڵ یان وێنە یان كۆمێنت بڵاودەكەنەوە لەبارەی ژیانی تایبەتی و خێزانی خەڵك، تەنانەت ئەگەر دروستیش بێت بەڵام بووبێتەهۆی سوكایەتی و خراپەكردن بەرامبەر كەسەكە.