کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکیا ڕایگەیاند، "له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و سوپای توركیادا، دیار غەریب، ئه‌ندامی کۆنسەى به‌ڕێوه‌به‌ری و سه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه" گیانی لەدەستداوە. . لەدواى بڵاوکردنەوەى هەواڵەکەش، کۆنسەى سەرۆکایەتى کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، هەواڵى شەهیدبوونى دیار غەریب و دوو هاوڕێى گەریلاى لە قەندیل، پشتڕاست کردەوە. . کەجەکە، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “دیارغەریب ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە و دوو گەریلای لە قەندیل، شەهید بوون”. . . دیار غه‌ریب محه‌مه‌د، ناسراو بە هه‌ڵمه‌ت دیار – ساڵی 1973 لەناوچەی قەرەداخ لەدایکبووە – کۆلێجی زانست بەشی فیزیای تەواوکردووە – ساڵی 1992 په‌یوه‌ندی به پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه)وه كردووه – لە ساڵی 2008 بۆتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) – ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بوو