گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ نزیکبوونەوەى کشانەوەى ئەمەریکا

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى رۆڵى لەعێراق روندەکاتەوە

2021.11.17 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى رۆڵى لەعێراق روندەکاتەوە

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى رایگەیاند رۆڵى لەعێراق گۆڕانى بەسەردا نایەت، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەى کشانەوەى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمەریکا لەکۆتایی ئەمساڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جویل هاربر وتەبێژ بەناوى هێزى ئەرکە هاوبەشەکان و بەڕێوەبەرى کاروبارى گشتى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند (17ی تشرینی دووەمی 2021)، رۆڵى هاوپەیمانان ناگۆڕێت، ئەرکى هێزەکان لەشەڕکردنەوە دەگۆڕێت بۆ راوێژکاریی و یارمەتیدان.

    

وتیشى "ئێمە ئێستا بەکردەیی هەمان رۆڵ دەبینین، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکى دینامیکى لە ژمارە یان ئەرکەکانمان نییە".

  

پێشتر یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق جەختیکردبووەوە کە هەوڵى بەردەوام هەیە بۆ تەواوکردنى پڕۆسەى کشانەوەى هێزەکان تا کۆتایی ئەمساڵ.