ناس کورد-
سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى کۆچبەران رایگەیاند، بریارە سبەى 180 کۆچبەر لە بیلاروسیاوە بگەرێنرێنەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاری جەلال (17ی تشرینی دووەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بـڕیـارە سبەی یەکەمین کاروانی کۆچبەرانی وڵاتی بیلاڕوسیا کە ژمارەیان نزیکە 180 کۆچبەرن لەفڕۆکەخانەی مینسکی بیلاڕوسیا بگەڕێندرێنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
وتیشى "پاشان ئەو کۆچبەرانەی دانیشتوی ناوەڕاست و خواروی عێراقن دەبرێنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد".