گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێک لەکازمییەوە لەبارەى خوێندکاران و مامۆستایان

2021.11.17 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانێک لەکازمییەوە لەبارەى خوێندکاران و مامۆستایان

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانێکى نوێی ئاڕاستەى بەرپرسانى پەروەردە کرد بۆ قەدەغەکردنى لێدانى جەستەیی خوێندکاران لەلایەن مامۆستایانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو فەرمانە نوێیە (17ی تشرینی دووەمی 2021) لەکۆبوونەوەیەکدا راگەیەنرا کە بەسەرۆکایەتى وەزیرى پەروەردە بەڕێوەچوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەجێبەجێکردنى فەرمانەکەى کازمى کرایەوە بۆ رێگەپێنەدان بە مامۆستایان بەلێدانى جەستەیی خوێندکاران و پشتبەستن بە میکانزمى پەروەردەیی.

 

بەپێی فەرمانەکە، سزا و لێپرسینەوەى توند لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت کە بەشێوەیەکى ناشارستانى وێنەى خوێندکاران دەگرن و بڵاویدەکەنەوە.