گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

2021.11.17 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی پرۆسەی چاکسازی (صیانه) و ڕوودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە، "بەڵام دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتەکە (17ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و باشترکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لە وەزارەت کرد.


بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەم خاڵانەی خوارەوە کرا:
- 140 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد دەکرێت.
- تا کۆتایی ئەم هەفتە یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکار دەخرێت.
- پرۆسەی چاکسازی لە دوو یەکەی وێستگەکانی کۆمپانیای ماس تەواو دەبن.
- پڕۆژەی جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و راکێشانی گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکات.

May be an image of 5 people, people sitting and people standing