گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چییە؟

كەركوك یەكەمی عێراقە لە توندوتیژیی سێكسی

2021.11.17 - 11:32
App store icon Play store icon Play store icon
كەركوك یەكەمی عێراقە لە توندوتیژیی سێكسی

ناس كورد-
ڕێكخراوێكی مەدەنی ڕایگەیاند، پارێزگای كەركوك یەكەمی عێراقە لە توندوتیژی سێكسی دژی ژنان و بەدوای ئەودا پارێزگای بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوێزان نوری، بەرپرسی ڕێكخراوی (بنا) بە لەئەلمەدای ڕاگەیاندووە، هەزار و 116 ژن و كچ بەشدارییان لە ڕاپرسییەكە كردووە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان.


هەر بەگوێرەی راپرسییەكە، دابونەرێتی كۆمەڵایەتی بە ڕێژەی 38% و پەروەردە بە ڕێژەی 26% بەرپرسن لە پەرەسەندنی توندوتیژی سێكسی.


بەڕای بەشداران، پیاوان بەرێژەی 19% و ژنان بەرێژەی 7% هۆكارن بۆ توندوتیژی سێكسی.


ڕاپرسییەكە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی پارێزگای كەركوك لەسەر ئاستی عێراق یەكەمە بۆ توندوتیژی سێكسی بەدوایدا بەغدا بەرێژەی 14% پاشان دیالە بەرێژەی 12%.