ناس كورد-
لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لە هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە، شەش خۆراك هەن ناكرێت لەسەر سكی برسی بخورێن چونكە دەبنە هۆی دروستكردنی كیشە و نەخۆشی بۆ گەدە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شارەزاكەی خۆراك لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (17ی تشرینی دووەمی 2021) بەم جۆرە باسی لێكەوتەكانی ئەو خواردنانەی كردووە:
1- تەماتە: دەبێتە هۆی كارلێككردن لەگەڵ ترشەڵۆكانی ناو گەدە و نەتوانەوەی و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی ناو گەدە.
2- شیر: خواردنەوەی شیر بە برسێتی و كاتێك گەدە بەتاڵ بێت ئەوا دەبێتە هۆی كارلێكردن لەگەڵ بەكتریاكانی ناو گەدە و دەبێتە هۆی هەستكردن بە گێژی و رشانەوە و هەروەها شیرەكە تایبەتمەندیە خۆراكیەكانی لەدەست دەدات.
3- مۆز: دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ماددەی مەگنیسیۆم لەناو لەش و ئەوەش دەبێتە هۆی تێكدانی هاوسەنگی نێوان كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و رەقبوونی خوێنبەرەكان.
4- پاقلەی كوڵاو: دەبێتە هۆی تووشبوون بە كرژبوون و هەستكردن بە رشانەوە و ئازاری گەدە.
5- كافین: ئەو خواردنەوانەی مادەی كافینیان تێدایە وەك خواردنەوە گازییەكان و قاوە بە برسێتی و لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی تووشبوون بە برینی درێژخایەنی گەدە و هەستكردن بەگێژبوون.
6- چا : خورادنەوەی چا بە برسێتی یاخود لەدوای نان خواردن راستەوخۆ دەبێتە هۆی هەڵمژینی ماددەی ئاسن لەناو لەشدا و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی كەم خوێنی، بۆیە رێنمایی دەدرێت كە دوای سەعاتێك لەنان خواردن چا بخورێتەوە.