گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەولێر کافتریایەک داخرا کە ’’سرودی بەعسی’’ لێدا بوو

2021.11.17 - 10:07
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەولێر کافتریایەک داخرا کە ’’سرودی بەعسی’’ لێدا بوو

ناس کورد-

پارێزگای هەولێر بڕیاری دا ئەو کافتریایە دابخات کە "سروودى بەعسى" لێدابوو، هاوکات خاوەنەکەشى دەستگیرکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکەدا (17ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریای (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سروودى رژێمى بەعس پەخشدەکرا، بەڕێز پارێزگارى هەولێر [ئومێد خۆشناو] بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافتریاکەش دابخرێت".



پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاندووە، "ئەوانەى ئەم جۆرە کارانە دەکەن، بە مەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانی و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنیا مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قبووڵناکرێت و رووبەڕووى رێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە".