گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 300 ’’داواکاری گەڕانەوە’’ لەبیلاروسیاوە بۆ عێراق تۆمارکراوە

2021.11.16 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 300 ’’داواکاری گەڕانەوە’’ لەبیلاروسیاوە بۆ عێراق تۆمارکراوە

ناس کورد-

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 300 داواکاری گەڕانەوە تۆمارکراوە بۆ ئەو عێراقیانەی کە لە سنووری بیلاروسیا گیریانخواردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەحاف (16ی تشرینی دووەمی 2021) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، زیاتر لە  240 داواکاری تۆمارکراوە بۆ گەڕانەوە و 65 کەسیش داوای پاسپۆرتیان کردووە.

 

وتیشی"شاندە دیپلۆماسیەکانمان بەردەوام لە بیلاروس کار دەکەن".

 

سەحاف رونیکردەوە "گەڕانەوەی خۆبەخشانە سەلامەتی کۆچبەران مسۆگەر دەکات و حکومەتیش بەردەوامە لەو کارە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق رۆژى پێنج شەممەى داهاتووى دیاریکرد وەک وادەى گەڕاندنەوەى یەکەم قۆناغى کۆچبەران لە بیلاروسیاوە بۆ عێراق.

 

ئەرکان شیبانى وەزیرى گەیاندنى عێراق لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا (16ی تشرینی دووەمی 2021) رایگەیاند، لەرۆژى پێنج شەممەوە گەڕاندنەوەى ئەو کۆچبەرە عێراقییانەى سنورى بیلاروسیا دەستپێدەکات کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

 

وتیشى حکومەتى عێراق سەرجەم تێچووى گەشتەکان لەئەستۆ دەگرێت.

   

ماوەى نزیکەى مانگێکە خەڵکێکى زۆر لەچەندین وڵاتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە کە بەشێکى زۆریان دانیشتووى عێراق و هەرێمن بەهیواى گەیشتنە ئەوروپا رێگەى بیلاروسیایان گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش وەرگرتنى ڤیزەى ئەو وڵاتە بەرانبەر بڕێک پارە.            

  

بەشى زۆرى ئەو کەسانە لەئێستادا لەسەر سنورەکانى بیلاروسیا گیریان خواردووە و پۆڵەندا سنورى بەسەردا داخستوون و بەهێزى سەربازى روبەڕوویان بووەتەوە، ئەوەش روبەڕووى دۆخێکى سەختى کردوونەتەوە و دیار نییە چارەنوسیان بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت.