ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ژمارەیەک فەرمان و رێنمایی نوێی ئاڕاستەى وەزیرەکانى حکومەتەکەى کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (16ی تشرینی دووەمی 2021)، کازمى لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا چەند فەرمان و رێنماییەکى ئاڕاستەى وەزیرەکان کردووە بۆ چڕکردنەوەى هەوڵەکانیان و لابردنى رێگرییەکان لەبەردەم پڕۆژەکان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کازمى هەروەها داواى لە وەزیرەکان کردووە دۆخى ئێستاى وڵات کاریگەرییان لەسەر دروستنەکات.
کازمى جەختیکردووەتەوە کە حکومەت سورە لەسەر بەجێگەیاندنى ئەرکەکانى و روبەڕووبونەوەى ئاڵنگارییەکان و دروستکردنى دەوڵەتى دامەزراوەیی.