گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێوەى نەختینە

زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ هەولێر خەرجدەکرێت

2021.11.16 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ هەولێر خەرجدەکرێت

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى زیاتر لە یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنى چوار پڕۆژە لەسنورى پارێزگاى هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى پارێزگارى هەولێر (16ی تشرینی دووەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕەزامەندی دراوە بە خەرجکردنى بڕى (1,517,424,380) یەک ملیار و پێنج سەد و حەڤدە ملیۆن و چوارسەد و بیست و چوار هەزار و سێ سەد و هەشتا دینار بەشێوەى نەختینە و به‌ قۆناغ، لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژانە:

 

یەکەم/ قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى (743,325,000) حەفت سەد و چل و سێ ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.

 

دووەم/ چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە بە گوژمەى( 228,369,540) دووسەد و بیست و هەشت ملیۆن و سێ سەد و شەست و نۆ هەزار و پێنجسەد و چل هەزار دینار.

 

سێیەم/ دروستكردن و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێكى ناوخۆیی له‌ گوندى عەزە، بەگوژمەى (347,147,900) سێ سەد و چل حەفت ملیۆن و سەد و چل و حەفت هەزار و نۆسەد دینار.

 

چوارەم/ قيرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش) بەگوژمەى (198,581,940) سەد و نۆەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتاو یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.