گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسرور بارزانی: قسەیەکی بێمانایە کە دەوترێت کۆچبەران بەهۆی دۆخی هەرێمەوە کۆچ دەکەن

2021.11.16 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی: قسەیەکی بێمانایە کە دەوترێت کۆچبەران بەهۆی دۆخی هەرێمەوە کۆچ دەکەن

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەراورد بە پارچەکانی تری عێراق و ناوچەکە زۆر ئارام و ئاسایشە، "بۆیە ئەوە قسەیەکی بێمانایە کە دەوترێت خەڵکی بەهۆی دۆخی هەرێمەوە کۆچ دەکەن." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ دهۆك ڕایگه‌یاند، "کۆچبەران لە هەێمی کوردستان لەژێر گوشاردا کوردستانیان بەجێ نەهێشتووە و بە ئازادیی خۆیان گەشتیان کردووە لەڕێگەی کۆمپانیا و قاچاخچییەکانەوە."

 

وتیشی، "ڕاستە بەهۆی نەناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان و پەتای کۆرۆنا هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی بووەوە، بەڵام ئێمە توانیومانە موچە بە لێبڕینەوە و لەکاتی خۆیدا دابەش بکەین."

 

مەسرور بارزانی وتیشی، "کۆچبەران بەكارهێنراون لە لایەن كۆمەڵێك گرووپ كە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكەن، هەندێك خەڵك لە بێلاڕووسیش دەستیان لە دروستكردنی ئەو قەیرانەدا هەیە."

 

"بەداخەوە سەرما لەسەر سنوورەكان هەیە، ئەو ڤیدیۆ و وێنانەم بینی جێی نیگەرانییە، بە تایبەتیش منداڵەكان لەو سنوورە، منداڵەكان تاوانیان نییە و باجی ململانێ و گەمەیەكی سیاسی دەدەن."

 

"ئێمە پەیوەندیمان بە لایەنەكانەوە كردووە بۆ ئەوەی ئەو خەڵكە بە سەلامەتی بگەڕێنەوە. تا ئەم چركەیەش داوامان لە هاوكار و هاوبەشەكانمان لە ئەورووپا كردووە كە بەپەلە هاوكاریی مرۆیی بگەیەندرێتە ئەو خەڵكە."

 

"ئەوەی گرنگە لێرە دەمەوێ بیڵێم، بەداخەوە زانیاریی نادروست بڵاو كراوەتەوە، ئاماژەم پێدا زۆریان ئازادانە وەكوو گەشتیار چوونەتە دەرەوە و هیچ قەدەغەیەكیش لەسەر گەشتكردن نییە. كوردستان شوێنێكی ئارام و سەقامگیرە بۆ ژیان. باوەشمان بۆ زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارە كردووە كە هەستیان كردووە ئێرە ئارامە."

 

"هەندێك دەڵێن بەدوای دەرفەتی كاردا دەگەرێن، ڕەنگە ئەمە راست بێت بەڵام خەتای هەرێمی كوردستان نییە كە قەیرانی دارایی هەیە، چەند ساڵێك بودجەی كوردستان لە بەغداوە نەهاتووە، كۆرۆناش زیانێكی زۆری لە ئابووریی ئێمە دا، هەرەشەی گەورەمان لەسەر بوو بەلام ماینەوە و درێژەمان بە خۆمان دا و دەستیشمان كرد بە چاكسازی."