ناس کورد-
درێژترین پردی ھەرێمی کوردستان لەسەر زێی گەورە کرایەوە کە درێژییەکەى 928 مەترە و هەولێر و دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی حکومەتی هەرێم، زیاتر له 43 ملیار دیناری تێچووه و دوو ئاڕاستهی چوون و هاتنه و پانیی ههر ئاراستهیهكیش 15 مهتره.
"ئەو پردە ڕێگهی دوو كاتژمێری كردووهته كاتژمێرێك و 20 خولهك."
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن "خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی ئەم پڕژۆژەیە دەربڕی و رایگەیاند؛ پڕۆژەی دوسایدی پردی زێی گەورە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو ھەردو پارێزگای خۆشەویستی ھەولێر و دھۆک و لەرێی ئەوانیشەوە ھەمو ھەرێمی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە، کە رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێت لەبواری ھاتوچۆی سەلامەت و ھەروەھا لەروی ئابوری و بازرگانی و گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل و ئاڵوگۆڕی بازرگانی."