ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەپێی مادەی 393 کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تایبەتە بە تۆمەتی دەستدرێژکردنی سێکسی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ن. م. ص) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (393) لە یاسای سزادان، بڕیاری قۆڵبەستکردنی هەبوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتباری ئاماژەپێدراو، بەپێی هەمان ماددە درایە دادگا و ڕاگیرا."
مادەی "393ی لواتە" لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە "دەستدرێژیکردنەسەر ئافرەت یاخود منداڵ."