گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەگەر پێویست بکات’’

سەرۆکی بیلاڕووس: بە فڕۆکەی خۆمان کۆچبەران دەگەیەنینە ئەڵمانیا

2021.11.16 - 08:56
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی بیلاڕووس: بە فڕۆکەی خۆمان کۆچبەران دەگەیەنینە ئەڵمانیا

ناس کورد-

سەرۆکی بێلاڕوس ڕایگەیاند، ئەگەر پۆڵەندا سنور بۆ کۆچبەران نەکاتەوە و پێویست بکات، بە فڕۆکەی خۆیان کۆچبەران دەگەیەننە ئەڵمانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی بێلاروس، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووس ڕایگەیاندووەم "بەشێوەیەکی جدی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سەر سنوری پۆڵەندا دەکەین، داوامان لێکردوون کە بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام کەسیان نایانەوێت بگەڕێنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دەتوانین بە فڕۆکەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی بێلاڤیای وڵاتەکەمان کۆچبەرەکان بگوێزینەوە بۆ ئەڵمانیا، بۆیە ئەگەر پۆڵەندا ڕێڕەوێکی مرۆیی نەکاتەوە و ئەگەر پێویست بکات بە فڕۆکەی خۆمان، دەیاننێرین بۆ میونخ." 

 

جەختیشیکردووەتەوە، " نامانەوێت کێشەی کۆچبەران ببێتە  قەیران، چونکە زیانێکی تەواوەتی بۆ ئێمە دەبێت." 

 

ماوەی چەند هەفتەیەکە بە هەزاران کۆچبەر لە سنوری نێوان بیلاڕووس و پۆڵەندا ماونەتەوە و داوای کردنەوەی سنور لە پۆڵەندا دەکەن تا بچنە ئەو وڵاتە و لەوێشەوە بەرەو ئەڵمانیا بڕۆن، بەڵام تائێستا سنوریان بۆ نەکراوەتەوە. 

 

یەکێتی ئەوروپا پێی وایە، ئەم دۆخە لەلایەن وڵاتی بیلاڕووسەوە دروستکراوە و کۆچبەران وەک کارتێکی فشار دژی یەکێتییەکە بەکاردەهێنێت.