گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەولێر؛ شۆفێرێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا سووتا و گیانی لەدەستدا

2021.11.16 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ شۆفێرێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا سووتا و گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکدا لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر دوای ڕووداوێکی هاتوچۆ شۆفێرێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا سووتا و گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 150مەتریی هەولێر، دووئوتومبێلی تایبەت لەجۆرەکانی پاسات و نیسان پێشبڕکێیان کردووە لەنێوان خۆیان، کاتێک دەگەنە کۆتایی بەشی یەکەمی تەواوکراوی شەقامەکە چەند تاسەیەکی پلاستیکی دێتە پێشیان کە بۆ ئەوە دانراون وەکو ئاگادارییەک بێت بۆ  تەواوبوونی شەقامەکە و گەیشتن بە کۆتایی و تاسەکان دەبڕن بەخێرایی، بەڵام ئوتومبێلەکان هەر ناوەستن و بەردەوام دەبن لەڕۆیشتن، تاکو دەگەنە کۆمەڵێک پارچەی کۆنکریتی کەلەکۆتایی شەقامەکە دانراون بۆ ئەوەی شوفێران لەشەقام دەرنەچن و خۆیان بەوانیشدا دەکێشن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕووداوەکە کە لە ئەنجامی پێشبڕکێوە بووە، شوفێری نیسانەکە هەر لەناو ئوتومبێلەکەی سوتا و گیانی لەدەستدا کە نزیکەی 100 مەتر لەشەقام دوورکەوتبووەوە، شوفێری پاساتەکەش زۆر بەسەختی بریندار بوو." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەداخەوە ئێمە ڕۆژانە دووبارەی دەکەینەوە کە شەقامە خێراکان بۆپێشبڕکێ دروست نەکراون، بەڵکو بۆ گەیشتن بەزووتر و سەلامەتتر دروستکراون، کەچی کەس گوێمان لێناگرێت ،ئەوەش دەرەنجامەکەیە، ماڵوێرانی، لەدەستدانی دوو گەنجی ئەو وڵاتە، کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر."

me_ga.php?id=4741

me_ga.php?id=4740