گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆڵەندا وادەی دروستکردنی دیواری لەسەر سنوری بیلاڕوسیا ئاشکرا کرد

2021.11.15 - 19:55
App store icon Play store icon Play store icon
پۆڵەندا وادەی دروستکردنی دیواری لەسەر سنوری بیلاڕوسیا ئاشکرا کرد

ناس کورد-

پۆڵەندا ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو دەستدەکەن بە دروستكردنی دیوار لەسەر سنوری بێلاروسیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماریوسز کامینسکی، وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا لە تویتێکدا (15ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "پۆڵەندا لە ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەم دەست دەکات بە دروستکردنی دیوارێک لە درێژایی سنوری بیلاڕوسیا و لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە کۆتایی دێت."

 

دیوارەکە 112 میل دەبێت و نزیکەی 407 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، بڕیارە 24 کاتژمێر کاری تێدا بکرێت.

 

ماریوسز کامینسکی لە تویتەکەیدا دەڵێت، "ئێمە پێویستە ئەو پڕۆژە ستراتیژی و گرنگە ئەنجام بدەین بۆ پاراستنی نەتەوە و هاوڵاتیانی خۆمان."

 

قەیرانی گردبوونەوەى کۆچبەران، کە بەشێکی زۆری خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن، لەسەر سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ڕای گشتی و میدیا جیهانییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، پۆڵەندا ڕەتی دەکاتەوە سنور بکاتەوە و بیلاڕوسیاش وەریان ناگرێتەوە.

 

لەئێستادا کۆچبەران لە دۆخێکی قورسی دەرونی و زستانێکی سەختدا دەژین، تائێستا دوو کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان لەسەر سنور گیانیان لەدەستداوە.

 

عێراق بڕیاری داوە گەشتی خۆڕایی بۆ گێڕانەوەى ئەو کۆچبەرانە دابین بکات.