گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆکان ببینە

لە میسرەوە هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

2021.11.15 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
لە میسرەوە هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدرێت

ناس کورد-

ماوەیەکە تۆڕێکی میسری بە ڕێگەیەکی نوێ کەوتوونەتە وێزەی چەند هاوڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان و وا خۆیان نیشان دەدەن کە گەنجینەیەکی گەورەی زێڕ و ئاسەواریان دۆزییوەتەوە و داوا دەکەن پێکەوە بیفرۆشن، هەموو ئەوەش بۆ وەرگرتنی بڕێک پارە لێیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵام چۆن!
ئەو تۆڕە کە نازانرێت چەند کەسن لەڕێگەی واتسئەپەوە نامە بۆ چەند کەسێک لە هەرێمی کوردستان دەنێرن، بە ناوی خۆیەوە بانگی دەکەن و پێی دەڵێن کە گەنجینەیەکیان دۆزییەوەتەوە و چەند کیلۆ زێڕ و پارچە ئاسەواری تێدایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناتوانن بەڕێگەی یاسایی لەو وڵاتی خۆیان بیفرۆشن، داوا لەو کەسانە دەکەن هاوکارییان بکەن لە ئاودیوکردنی ئەو زێڕ و پارچە ئاسەوارانە و فرۆشتنیان، ئەوان بەڵێنی سێ یەکی قازانج دەدەن بەو کەسانە.

 

یەکێک لەو کەسانەی کە کەوتووەتە داوەکەوە بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کە سەرەتا نامەم بۆ هات بە ناوی خۆمەوە قسەی کرد، وتی ژمارە تەلەفۆنەکەی منی لەڕێگەی هاوڕێیەکمەوە وەرگرتووە، زۆر وەسف و سەنای کردم کە من کەسێکی وا باش و چاکم، وتی گەنجینەکەی کە 375 کیلۆ زێڕ و چەند پارچەیەک ئاسەوارن لەکاتی هەڵکەندنی زەوییەکەیدا دۆزیوەتەوە."

ئامانج کە ناوێکی خوازراوە بۆ ئەو کەسە دەڵێت، "ئەو ژمارەیەی نامەی نارد ژمارەی وڵاتی میسر بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو، تەنانەت بە بەرنامەی تایبەت گەڕانم بۆ کرد نوسرابوو "محەمەد خضر"، ئەو کەسە وتی لێرە ناتوانم خۆم ئاشکرا بکەم چونکە حکومەت دەستی بەسەردا دەگرێت، بۆیە تۆ هاوکارمبە بۆئەوەى لە عێراق بیفرۆشین."

 

ئامانج لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەو کەسە چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی نارد کە بە ڕوواڵەت لە زێڕ و ئاسەوار دەچوو، تەنانەت ناوی خۆم و بەرواری ئەو ڕۆژەشی لەسەر کاغەزێک نوسی بوو، هەموو ڤیدیۆ و وێنەکانی بۆ ناردم."

ئەو تۆڕە میسرییە لەکاتی قسەکردن لەگەڵ نێچیرەکانیاندا بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین وێنەی خۆیان بنێرن یاخود نیشان بدەن بە بیانووی ئەوەی دەترسن "بابەتی دۆزینەوەی گەنجینەکە" ئاشکرا بێت و حکومەت دەستگیریان بکات، بەڵام جەخت دەکەنەوە کە نێچیرەکان دەتوانن کەسێک بنێرن بۆ میسر تاوەکو زێڕ و ئاسەوارەکان ببینن.


ئامانج وتی لە ماوەی چوار ڕۆژدا بە بەردەوامی قسەمان لەگەڵ ئەو کەسەدا کرد، وێنە و ڤیدیۆی زۆری بۆ ناردین، دواجار وتی کە "نزیکەى 20 کیلۆ زێڕ" لەڕێگەی کۆمپانیاکەوە دەگەیەنێتە عێراق بۆ ئەوەى دڵنیا ببنەوە، "ئێمەش وتمان زۆر چاکە بینێرە، بەڵام ئەو وتی کە پێویستە پێشوەختە پارەی گواستنەوە بنێرین، ئیتر تێگەیشتین کە بابەتەکە هەموو فێڵ و درۆیە."

 

ئامانج جەختی کردەوە کە "ئێمە پەیوەندییمان بە کونسوڵگەری میسرەوە کرد لە هەرێمی کوردستان، ئەوان زۆر داوای لێبوردنیان کرد و وتوویان کە ئاگاداری ئەو بابەتەن و ئەو تۆڕە پەیوەندییەکان بە چەند کەسێکی ترەوە کردووە بە هەمان ڕێگە."

me_ga.php?id=4738me_ga.php?id=4737me_ga.php?id=4739

No description available.