گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی کازمی لەبارەى کۆچبەران لەسەر سنوری بیلاڕوسیا

2021.11.15 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی کازمی لەبارەى کۆچبەران لەسەر سنوری بیلاڕوسیا

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ مارگۆریت شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کۆبووەیەوە و ڕایگەیاند، حکومەت کار دەکات بۆ هێنانەوەى سەرجەم کۆچبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، 15ی تشرینی دووەمی 2021، کازمی جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی سەرجەم ڕێکارە هاوبەشەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا.

 

کازمی جەختیشی کردەوە لە "گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگییەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و پێویستی گەشەپێدانیان لەبوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ڕۆشنبیری و چەند بوارێکی تردا".

 

هاوکات مارگریتس شیناس، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دووپاتی کردەوە کە "یەکێتی ئەوروپا پشتگیری عێراق دەکات بۆ سەقامگیریی زیاتر و هەمیشە وەک دۆستێکی عێراق دەمێنێتەوە".

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "پرسی هاوڵاتیانی عێراق کراوە لە ژمارەیەک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا".

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی وت کە "گرنگە هەموو ڕێوشوێنە هاوبەشەکان بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیانی عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی یەکێتی ئەوروپا و ڕێگریکردن لەوەی عێراقییەکان ببنە قوربانی تۆڕەکانی قاچاخچی".