ناس کورد-
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، "لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و پرسە هەنووكەییەكان، جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کرا."
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا "قۆناغی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کراو گرنگی یەک گووتاری کورد لەبەغدا بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق و چەسپاندنی پڕەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری."
هەروەها بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی (15ی تشرینی دووەمی 2021)، لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و پرسە هەنووكەییەكان، "جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کرا."
دەشڵێت، "لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قۆناغی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کرا و گرنگی یەک گوتاری کورد لە بەغدا بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و چەسپاندنی پرەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری".