گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە كۆبوونەوەیەكی سەركردە شیعەكان

ڕاسپاردەیەكی نهێنیی قاسم سولەیمانی لەبارەی كازمییەوە ئاشكرا دەكرێت

2021.11.15 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاسپاردەیەكی نهێنیی قاسم سولەیمانی لەبارەی كازمییەوە ئاشكرا دەكرێت

ناس كورد_

چالاكێكی حەشدە وەلائییەكانی عێراق ڕایگەیاند ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی سەركردە شیعەكان وتوویەتی: تا من مابم ناهێڵم مستەفا كازمی ببێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد عەبدولسادە، چالاك و نزیك لە ناوەندەكانی بڕیاری گروپ وەلائییەكانی حەشدی شەعبی لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت: لەساڵی 2018 ناوی كازمی لە كۆبوونەوەیەكی سەركردە شیعەكان باس كرا بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران، قاسم سولەیمانی كە ئامادەی كۆبوونەوەكەبوو دەستی بۆ گەردنی درێژ كردووە و وتوویەتی، هەمووتان سەردەبڕێت ئەگەر ببێتە سەرۆك وەزیران. 

 

عەبدولسادە باس لەوەش دەكات سولەیمانی (كانونی دووەمی 2020 كوژرا) وتوویەتی: تا من مابم ناھێلم كازمی ببێتە سەرۆك وەزیران. 

 

هاوپەیمانی فەتح و گرووپە چەكدارە شیعەكان، كازمی بە هۆكاری سەرەكی پاشەكشەی بەرچاوی كورسییەكانیان دەزانن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی یەكەمی 2021. لەم هەڵبژاردنە كورسییەكانی فەتح (باڵە سیاسییەكانی حەشد) لە 47 كورسییەوە دابەزی بۆ 17 كورسى، كەتیبەكانی حیزبوڵڵاش تەنیا یەك كورسییان بۆ مسۆگەر كرا.

 

پێشتر هێزەكانی حەشد كازمی ـ یان بەوە تۆمەتباركرد، بەر لەوەرگرتنی پۆستەكەی هاوكاری ئەمەریكییەكان بووە لە كوشتنی ژەنەراڵ قاسمی سلێمانی و تەواوكەرە عێراقییەكەی؛ ئەبو مەهدی موهەندیس (كانونی دووەمی 2020).

 

لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا كازمی دووچاری هەوڵێكی كوشتن بوویەوە لە رێگەی هێرشكردنە سەر ماڵەكەی بە فڕۆكەی دۆرن. 

 

لەماوەی 15  مانگی ویلایەتەكەشیدا كازمی چەند جارێك چووەتە رووبەڕووبوونەوەی دەستەو یەخە لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان، سێ جار هەندێكیانی دەستگیركرد بە تۆمەتی موشەك هاویشتن بۆ ناوچەی سەوز و تیرۆركردنی چالاكڤانان