ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لەئێستادا وەزارەتی كارەبا بڕی كارەبای ماڵانی بە (40) ئەمپێر بۆ كارەبای سنگڵ فەیس دیاریكردووە، لەكاتی بەكارهێنانی كارەبای زیاتر پێوەرەكە دەكوژێتەوە، ڕێنمایی هاووڵاتیانیش دەکات بۆ ئەوەی پێوەرەکانیان نەکوژێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، پرسیار زۆر دەكرێت سەبارەت بەوەی "چەند ئامێر لەماڵەوە بەكاربێنین پێوەرەكە ناكوژێتەوە."
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕوونیشیکردووەتەوە، لە كاتی كارپێكردنی غەسالەی جل شۆردن دەبێت یەك سپلێت ئیش بكات، لەكاتی كارپێكردنی بۆیلەر دەبێت یەك سپلێت ئیش بكات.
هەر بەگوێرەی ئاگادارییەکە، لەو خشتەی خوارەوەدا روونكراوەتەوە چەند ئامێر بەكاربهێنین پێوەرەکە ناكوژێتەوە: