ناس کورد-
لیژنه‌ى به‌دواداچوون بۆ ئه‌گه‌رى تێوه‌گلانى چەند پەرلەمانتارێک لە دۆسیەی گەندەڵی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد و ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه‌ش ڕایگەیاند، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك پێگه‌كه‌ى بۆ كارى تایبه‌تی خۆی بەکارهێنابێت دەدرێتە دادگا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى ئه‌و لیژنه‌یه (دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، " له‌ماوه‌ى ڕابردوودا سەرۆکایەتی پەرلەمان باسی دەنگۆیەکی کرد كه گوایه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێگه‌كى خۆیان بۆ كارى تایبه‌ت به‌كارهێناوه ".
وتیشی، "له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونى لەو پرسە پێكهێنرا و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه ئه‌نجامدرا و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد".
بەڵێن ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد، " داوا ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك به‌ڵگه‌یه‌كى هه‌یه لەسەر ئەو پرسە و لەسەر هەر پەرلەمانتارێک بۆمان ڕه‌وانه بكات، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەین و چاوپۆشی لە هیچ پەرلەمانتارێک ناکەین."
جەختیشی کردەوە، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوەگلابێت دۆسییەکەی ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌درێت به‌دادگا".