گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆی لێپرسینەوە لە دادوەرێک کارمەندێکی هاتوچۆ دەستگیرکرا

2021.11.15 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی لێپرسینەوە لە دادوەرێک کارمەندێکی هاتوچۆ دەستگیرکرا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، بەهۆی لێکتێنەگەیشتن لەنێوان کارمەندێکی هاتوچۆ و دادوەرێک لە بازگەیەکی تایبەت بە لێپرسینەوە لە شۆفێران، کارمەندەکەیان بۆماوەی 24 کاتژمێر دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە (دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بازگەی تۆپزاوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لەکاتی دانانی بازگە و لێپرسینەوە لە شۆفێران دادوەرێکی بەڕێز لە بازگەکە دەبێت و لەکاتی قسەکردن و گفتوگۆکردنی لەگەڵ کارمەندمان بەناوی (محەمەد عەبدولڕەحمان) لێكتێنەگەشتن لە نێوان کارمەندی ناوبراو و دادوەرەکە ڕوودەدات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەھۆیەوە بۆ ماوەی 24کاتژمێر کارمەندەکە ڕاگیرا و  ئەمڕۆ دووشەممە بەھەوڵی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی  کـــــۆیــــە  کارمەندەکە ئازادکرا." 

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، ڕووداوەکە دوێنێ دووشەممە ڕوویداوە و دادوەرەکە سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆیە بووە.