گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەتا لەسەر مشك تاقیكراوەتەوە

دۆزینەوەیەكی زانستیی بێ پێشینە بۆ چارەسەری كۆرۆنا

2021.11.15 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
دۆزینەوەیەكی زانستیی بێ پێشینە بۆ چارەسەری كۆرۆنا

ناس كورد-

پزیشكێكی دەروونناسی لە زانكۆی واشنتۆن بە شێوەیەكی هەڕەمەكی چارەسەرێكی خەمۆكی تاقیكردەوە لەسەر نەخۆشێك دواتر بۆی دەركەوت دەتوانێت داڕمانی بارودۆخی توشبووی كۆرۆنا ڕابگرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گاردیان كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی تشرینی دووەمی 2021) ئەو پزیشكە چارەسەری "فلۆفوكسامین" ی لە ئەزموونی مشكەوە گواستووەتەوە بۆ مرۆڤ و بۆی دەركەوتووە رێگە دەگرێت لە داڕمانی بەرگری لەش لەپاش توشبوون بە كۆرۆنا.

 

لە ئێستادا ئەو پزیشكە پێشنیار دەكات چارەسەرەكەی پەسەند بكرێت بۆ نەخۆشی كۆرۆنا، بەڵام پزیشكەكان سەریان سوڕماوە لەوەی چۆن حەبی تەندروستی مێشك و دڵ تێكهەڵاتن بەكاربهێنن بۆ ڤایرۆس.

 

ئەوەشی پاڵپشتی ئەنجامگیری ئەم پزیشكە دەكات ئەوەیە پێشتر چەند جارێكی تر ئەو حەب و دەرمانانە تاقی كراونەتەوە بۆ كۆرۆنا بەتایبەت چارەسەری دژە خەمۆكی و لە زانكۆی پاریس سەریان سوڕماوە لەوەی ئەوانەی نەخۆشی عەقڵیان هەیە چارەسەر بەكاردەهێنن توشی كۆرۆنا نەبوون.