گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەمەقاڵە چووەتە نێوانیان

گروپە چەكدارەكانی شیعە لەبارەی كازمییەوە دابەش دەبن

2021.11.15 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
گروپە چەكدارەكانی شیعە لەبارەی كازمییەوە دابەش دەبن

ناس کورد- 

گروپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لەبارەی بەرپرسیارێتی تەقەكردن لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ناكۆكی دەكەوێتە نێوانیان بەتایبەت بزوتنەوەی عەسایب و كەتیبەكانی ئیمام عەلی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیبل زەیدی بەرپرسی كەتیبەكانی ئیمام عەلی لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (15ی تشرینی دووەمی 2021) جەخت لەوە دەكاتەوە مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بێبەرییە لە هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەری حەشد، ئەمە لە كاتێكدا عەسایب سوورن لەسەر ئەوەی كازمی تۆمەتبار بكەن لەم دۆسییەیە.

 

هەر لەم میانەیەدا "العالم الجدید" ئاشكرای كردووە كە قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسایب و شبل زەیدی بەرپرسی كەتیبەكانی ئیمام عەلی لە خێمەی پرسەی كوژراوەكانی حەشد لەبەردەم ناوچەی سەوز بووەتە دەمەقاڵەیان لەبارەی هەڵوێست لە حكومەت و بەرپرسیارێتی كازمی لە هێرشەكان.

 

لایەنە ناڕازییەكانی حەشد سەرۆك وەزیران تۆمەتبار دەكەن بە ساختەكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی ڕكابەرەكانیان و دوورخستنەوەی حەشد لە پەرلەمان، بەم دواییانەش كە لەبەردەم ناوچەی سەوز لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان كەوتنە پێكدادان و دوو كارمەندیان كوژرا، سەرۆك وەزیران تۆمەتبار دەكەن بەوپێیەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە.

 

ئێوارەی هەینی ڕابردووتر قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسایب لەناو خۆپیشاندەران هەڕەشەی كرد كە وەك "شروگییەكی ڕەسەن" لێ ناگەڕێت مستەفا كازمی دەرباز ببێت و هەڕەشەی كرد بیداتە دادگا.