ناس کورد-
هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، بڕیاردراوە شۆفێران بەبێ دەرهێنانى "دەفتەری خروجیە" بتوانن تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ تابلۆى باریکى ئینگلیزی بگۆڕن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021)ن لەئێستادا تاکە مەرج بۆ پێدانی تابلۆ گۆڕینی مۆڵەتە بۆ نێودەوڵەتی، کەڕێکارەکانی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ تەواو دەکرێت.
دەقى راگەیەنراوەکە:
لەبەر ئەوەی هاوڵاتیەکی زۆر سەردانی هاتووچۆی هەولێریان کردوە بەمەبەستی گۆڕینی تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بۆتابلۆی باریکی ئینگلیزی وەتوانای داراییان ڕێگایان پێنادات کە دەفتەری خروجیە بۆئوتومبێلەکانیان دەربێنن ،بۆیە وەکو هاوکاریەک بۆهاوڵاتیان بڕیار درا لەبەیانیەوە کەدەکاتە ڕۆژی2021/11/15دەتوانن تابلۆی ئوتومبێلەکانیان بگۆڕن بەبێ دەرهێنانی دەفتەری خروجیە ،وە تاکە مەرج بۆ پێدانی تابلۆیەکە ،گۆڕینی مۆڵەتەکەیانە بۆ مۆڵەتی نێودەوڵەتی، کەڕێکارەکانی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ تەواو دەکرێت.
ب .هاتووچۆی هەولێر