گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاڵبەندى

يەكەى نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئاینی دروستدەکرێت

2021.11.14 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
يەكەى نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئاینی دروستدەکرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، يەكەى نیشتەجێبوون لەسەرجەم پارێزگاکان بۆ مامۆستایانی ئاینی دروستدەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021)، وەزیری ئەوقاف لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دەستەى وەبەرهێنان میکانیزمی کرداری  دروستكردنى  پرۆژەکەی تاوتوێکردووە بۆ مامۆستایانی ئایینی (پێشنوێژ و وتار خوێنان) و فەرمانبەرانى كارگێرى كە بەپێی رێنمایی و خاڵبەنديەكان و لە لايەن لێژنەى ئاماژە پێكراو ئامادەكراون لەپارێزگاکانی ھەرێم.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

دوای راسپاردنی لێژنەیەکی تايبەت لە لايەن بەرێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئايينى بەمەبەستی سەرپەرشتی کردنی پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی و فەرمانبەرانى كارگێرى لە ھەرچوار پارێزگاى ھەرێمى كوردستان ئەمرۆ یەکشەممە ١٤⁄ ١١⁄ ٢٠٢١  زیندین مولود بریکاری وەزارەت بە ياوەرى شاندێك سەردانی دەستەی وەبەرھێنانیان کرد، لەلایەن د. محمد شوکری  سەرۆکی دەستەى وەبەرھێنان پێشوازیکران، دواتر  لەکۆبوونەوەیەکدا روناکی خرایە سەر میکانیزمی کرداری  دروستكردنى  پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆمامۆستایانی ئایینی (پێشنوێژ و وتار خوێنان) و فەرمانبەرانى كارگێرى كە بەپێی رێنمایی و خاڵبەنديەكان و لە لايەن لێژنەى ئاماژە پێكراو ئامادەكراون لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، دواتر لە لايەن ھەردوو لايەوە جەخت لە ئەنجامدانی پرۆژەکە کرایەوە كە بەباشترین کوالێتی و شایستە و شوێنی گونجاو لەپارێزگاکانی ھەرێم درۆست بكرێن بەشێوەیەک كە لەبەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێزی ئاییندا بێت و گونجاو بێت لە گەڵ بارى داراييان بۆئەم مەبەستە لەئایندەیەکی نزیکدا ھەنگاوە کرداریەکان دەستپێدەکەن و لەقۆناغی یەکەمیشدا شوێنی پرۆژەکە دیاری دەکرێت، دەست بە دروستكردنى يەكەكان دەكرێت.