ناس کورد-
ڕووداوەکانی زنجیرە درامای شکێنەری بەندیخانە لە زیندانێکی وڵاتی ئیکوادۆر دووبارەدەبێتەوە و بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاژاوە لەنێو زیندانیاندا 68 زیندانی کوژران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی ئیکوادرۆ، ماوەی سێ ڕۆژە جارێکیتر شەڕ و ئاژاوە لەنێو زیندانیانی زیندانی "لیتۆڕاڵ" دروستبووەتەوە و بەهۆیەوە 68 زیندانی کوژراون و بە گشتیش لە مانگی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 100 کەس.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکان، شەڕ و ئاژاوەکە لەنێوان باندەکانی بازرگانیی مادە هۆشبەرەکاندا ڕوویداوە و شەڕە تەقە و چەقۆ لەنێویاندا ڕوویداوە و بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر بەردەوام بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای هەشت کاتژمێر لە شەڕ، 900 پۆلیس وەک هێزی پشتیوانی نێردراونەتە بەندیخانەکە و دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و چەقۆدا گرتووە و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.