گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەکەى دیاریکرا

بەشە خۆراکى سێیەم دابەشدەکرێت

2021.11.14 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەشە خۆراکى سێیەم دابەشدەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتى بازرگانى عێراق رایگەیاند، بەشى سێیەمى بەشە خۆراک لەماوەى دوو رۆژى داهاتوودا دابەشدەکرێت، هاوکات لەکەڵ دابەشکردنى بەشى نۆیەمى ئارد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەشى سێیەمى بەشە خۆراک لەدوو رۆژى داهاتوودا دابەشدەکرێت دواى تەواوبوونى ئامادەکارییە لۆجیستییەکانى رادەستکردنى خۆراکەکان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەت پلان و بەرنامەى هەیە بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتەکانى دارایی و نەوت بۆ زیادکردنى پارەى تەرخانکراو بۆ بەشە خۆراک و زیادکردنى خۆراکى دیکە لەداهاتوودا.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق حوزەیرانى 2021 بڕیاریدا گۆڕانکاریی لەبەشە خۆراکدا بکات و ماددەکان بۆ حەوت خۆراک بەرزبکاتەوە و تا ئێستاش دووجار دابەشکراوە.