گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان بە سیستمی ئەلەکترۆنی بەیەکەوە دەبەسترێنەوە

2019.07.06 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنگەکانی هەرێمی کوردستان بە سیستمی ئەلەکترۆنی بەیەکەوە دەبەسترێنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح قوتابخانە و خوێندنگەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2019-2020) بە سیستمى ئەلەکترۆنى و بە چەند قۆناغێک بەیەکەوە دەبەسترێنەوە و سەرەتا پڕۆژەکە لە شارى سلێمانییەوە، دەستپێدەکات. . دڵشادعومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی لە ساڵی خوێندنی ڕابردوو، پڕۆژەی بە ئەلکترۆنیکردنی قوتابخانەکان لە 50 قوتابخانە بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە، بڕیارماندا بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەو پڕۆژەیە لە هەزار و 38 قوتابخانەی سنوری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی، جێبەجێبکەین". . وتیشى، وەکو قۆناغى یەکەم پڕۆژەکە بۆ ئەمساڵیش زیاتر له چوار هەزار قوتابخانە لەهەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە. . بەوتەى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى، سیستمەکە کاری ناردنی نمرەی تاقیکردنەوە و سەرمووچە و میلاک و نووسراوی ھاتوو و ڕۆیشتوو بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکانەوە بۆ پەروەردەکانیان و وەزارەت و بە پێچەوانەشەوە، ڕێکدەخات. . دڵشاد عومەر لەو بڕوایەدایە، ئەو پڕۆژەیە دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئامارەکان و زانیارییەکان زیاتر بەوردی بەردەست بن. روونیشیکردەوە، هۆکارێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی نووسراوەکان و ناردنیان لە ڕێگەی  پۆستەوە، بەڵام نابێتە هۆکاری هەڵوشاندنەوەی، چونکە هەندێ نووسراوی گرنگ هەیە  بەتایبەتی بڕوانامەکان دەبێت لە ڕێگەی پۆستەوە بنێردرێت. . دڵنیایى خۆشیى نیشاندا کە ئەم سیستمە بۆ لە مەولا ساختەکردنی بڕوانامەکان بنەبڕدەکات.   .