ناس کورد-
سوپای پۆڵەندا ڕایگەیاند، سەربازێکی وڵاتەکە کە لەو یەکانەدا بووە کە لەسەر سنوری بیلاڕووسیا جێگیرکراون، لە ڕووداوێکدا و بە هەڵە خۆی کوشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا سوپای پۆڵەندا (یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە سنوری نێوان وڵاتەکەمان و بیلاڕووسیا ڕووداوێکی ناخۆش ڕوویدا و بەهۆیەوە سەربازێکمان لەدەستدا."
ڕوونیشیکردووەتەوە، "سەربازەکە گولـلەیەکی لەدەست دەرچووە و بەرخۆی کەوتووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە."
سوپای پۆڵەندا جەختیشیکردووەتەوە، "ڕووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە پرسی کۆچبەرانەوە نەبووە و هیچ کەس دەستی لە ڕووداوەکەدا نەبووە."
ماوەی چەند هەفتەیەکە وڵاتی پۆڵەندا هەزاران سەربازی لەسەر سنوری بیلاڕووس بڵاوکردووەتەوە، ئەوەش بۆ ڕێگریکردن لەو شەپۆلەی کۆچبەران نایاسایی کە دەیانەوێت لە بیلاڕووسەوە بگەنە پۆڵەندا و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیا.
زیاتر بخوێنەرەوە: پۆڵەندا دیوارێک لەسەر سنورەکەی لەگەڵ بیلاڕووسیا دروست دەکات