گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

زانیاری و وادەی شەپۆلێکی نوێی بارانبارین لە هەرێم

2021.11.14 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری و وادەی شەپۆلێکی نوێی بارانبارین لە هەرێم

ناس کورد-

ئەمڕۆ لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی پچڕ پچڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارانێکی کەم بۆ مامناوەند دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسیی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، سبەینێ دووشەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ئاسمانی ھەرێم دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی پچر پچر بەشێوەی بارانێکی کەم ھەندێک کات بۆ مامناوەند ناوچەکە دەگرێتەوە".

 

دەشڵێت، "لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کاریگەری زیاتر ئەبێت بەرێژەی 0.5 تا 6 ملیمەتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت و لەناوچەکانی دیکەدا کاریگەری لاوازتر ئەبێت بەرێژەی 0.2 تا 0.5 ملیمەتر ئەگەری باران ئەبێت".

 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە؛

سلێمانی 19 پلە

ھەولێر 21 پلە

دھۆک 20 پلە

ھەڵەبجە 20 پلە

کەرکوک 23 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 24 بۆ 25 پلە ئەبێت

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان 20 بۆ 21 پلە ئەبێت

خێرایی با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت بە ئاڕاستەی جیا جیا 15-20کم/س.


جەختی کردووەتەوە کە "کاریگەری ئەم شەپۆلە کورت خایان ئەبێت و تا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە بەردەوامی ئەبێت و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە کاتەکانی نیوەرۆی ھەمان رۆژ کۆتای پێدێت."