گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن: یاسای پارێزگاكان بە پینەوپەڕۆ هەموارناكرێتەوە

2019.07.06 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن: یاسای پارێزگاكان بە پینەوپەڕۆ هەموارناكرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن، راگەیەندراوێکی لەبارەی هەموارکردنەوە و درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "ئامانج لە دەرچوونی یاسای پارێزگاكان قوڵكردنەوەی پرەنسیپی لامەركەزییە لەرێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆجێی پارێزگاكان، بەڵام ئەم هەمواركردنە مافی هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی پارێزگار لە هاوڵاتیان دەسەنێتەوەو ئەوەش كوشتنی رۆحی لامەركەزیەتە". . بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن، چەسپاندنی لامەركەزیەتی كارگێڕی پێویستی بە زیاد لە یاسایەكەو تەنها بە یاسای پارێزگاكان رووماڵناكرێت، چ جای ئەوەی وەك ئێستا بە پەلەپروزكێ‌و پینەوپەڕۆ ئەو دوو بڕگەیەی یاساكە هەمواربكرێتەوە. داوای ئەوەش دەکات، لەبری ئەوەی ماوەی كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان درێژبكرێتەوە، شەرعیەتی یاسایی‌و دیموكراسی ئەوە دەخوازێت، هەڵبژاردن بۆ خولی سێهەمی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت. . پەیمانگەکە لە راگەیەندراوەکەیدا جەخت دەکاتەوە، هەڵبژاردنی پارێزگار لەدەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، دەرگا لەسەر دەرچوونی ئەو پاڵێوراوانە دەكاتەوە كە دڵخوازی مەكتەب سیاسی حزبەكانن بە بەڵگەی ئەوەی دەنگی راستەوخۆی هاوڵاتیانی بەدەستنەهێناوە. . دەقی راگەیەندراوەکە: . لە/ پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن KIE . بۆ/ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان یاسای پارێزگاكان بە پینەوپەڕۆ هەموارناكرێتەوە . پەرلەمانی كوردستان، لەدانیشتنی ژمارە (10)ی ئاسایی خولی پێنجەمی خۆیدا، لەرێكەوتی 6-7-2019، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواركردنی یاسای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 2009 ئەنجامدا، كە ئەوانیش بریتین لە: . - درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان. . - رێگەدان بە هەڵبژاردنی پارێزگار لەدەرەوەی ئەندامانی ئەنجومەنیشەوە. . ئێمە وەك پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن بۆچوونی خۆمان لەبارەی ئەو هەمواركردنەوە . بەم شێوەیەی خوارەوە دەخەینەڕوو : . * ئامانج لە دەرچوونی یاسای پارێزگاكان قوڵكردنەوەی پرەنسیپی لامەركەزییە لەرێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆجێی پارێزگاكان، بەڵام ئەم هەمواركردنە مافی هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی پارێزگار لە هاوڵاتیان دەسەنێتەوەو ئەوەش كوشتنی رۆحی لامەركەزیەتە. . * چەسپاندنی لامەركەزیەتی كارگێڕی پێویستی بە زیاد لە یاسایەكەو تەنها بە یاسای پارێزگاكان رووماڵناكرێت، چ جای ئەوەی وەك ئێستا بە پەلەپروزكێ‌و پینەوپەڕۆ ئەو دوو بڕگەیەی یاساكە هەمواربكرێتەوە. . * لەبری ئەوەی ماوەی كاركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان درێژبكرێتەوە، شەرعیەتی یاسایی‌و دیموكراسی ئەوە دەخوازێت، هەڵبژاردن بۆ خولی سێهەمی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت. . * هەڵبژاردنی پارێزگار لەدەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، دەرگا لەسەر دەرچوونی ئەو پاڵێوراوانە دەكاتەوە كە دڵخوازی مەكتەب سیاسی حزبەكانن بە بەڵگەی ئەوەی دەنگی راستەوخۆی هاوڵاتیانی بەدەستنەهێناوە. . پێشنیارەكان: . پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە كار لەسەر پرسی لامەركەزی كارگێڕی دەكات و لەو پێناوەدا چەندین هەمووارنامەو پەیپەری سیاسەتە گشتییەكان و توێژینەوەو راپرسی چەندایەتی و چلۆنایەتی ئەنجامداوە، هەربۆیە پێشنیاردەكەین: . 1- لەهەموارەكەدا پارێزگار راستەوخۆ لەلایەن هاوڵاتیانی پارێزگاوە هەڵببژێردرێت. . 2- یاسای پارێزگاكان بەشێوەیەكی سەراپاگیرو لەپێناو چەسپاندنی پرەنسیپی لامەركەزیدا هەمواربكرێتەوە. . 3- هەماهەنگی هەبێت لەنێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و دەستەی سەرۆكایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەپێناو دەوڵەمەندكردنی چێوەی یاسایی لامەركەزی كارگێڕی لەهەرێمی كوردستاندا. . 4- حكومەتی هەرێمی كوردستان بە راوێژ لەگەڵا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان‌و راپرسی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاری بكات. .