گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەروو 100 دۆلار

دڵنیاییەك بۆ نرخی نەوت تا دوو ساڵی ئایندە

2021.11.14 - 09:47
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەك بۆ نرخی نەوت تا دوو ساڵی ئایندە

ناس کورد-
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشبینی دەكات تا دوو ساڵی ئایندە نرخی نەوت هەر لە هەڵكشاندا بێت بەهۆی لێكەوتەكانی كۆرۆناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو، كرانەوەی ئابووری پێویستی بە وزەی زۆر هەیە، جگە لەوەش یەدەگی زۆریان دەوێت بۆ داهاتوو.

 

هەروەها دەڵێت، هەندێك وەبەرهێنان پاشەكشەیان پێكراوە، ئەمەش وادەكات خواست لەسەر نەوت زیاتر بێت و ئەگەری زۆر ئەوەیە 100 دۆلار تێپەڕبكات.

 

ساڵح مزگێنی ئەوەشی داوە ساڵی دارایی 2022 بێ كێشە دەبێت بۆ ئابووری عێراق بەتایبەت كە قەرزی دەرەكی دابەزیوە بۆ 20 ملیار دۆلار.