گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەنووسی پێناسی شارستانی؟

قۆناغی دووەمی كارتی نیشتمانی دەست پێ دەكات

2021.11.14 - 09:32
App store icon Play store icon Play store icon
قۆناغی دووەمی كارتی نیشتمانی دەست پێ دەكات

ناس كورد-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەنیازە قۆناغی دووەمی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی دەست پێ بكات لە دەرەوەی وڵات پاش ئەوەی ڕێژەی ئەوانەی ئەم كارتەیان بەدەستهێناوە لە سەرانسەری وڵاتدا گەیشتووەتە 50%.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید محەمەد ناجی لە فەرمانگەی نیشتمانی بەغدا بە ڕۆژنامەی فەرمی ڕاگەیاندووە (14ی تشرینی دووەمی 2021)، قۆناغی دووەم پەیوەندیكردنە بە باڵیۆزخانەكان بۆ دیاریكردنی ئەوانەی پێویستیان بە دەرهێنانی كارتی نیشتمانییە، جگە لەوەش داتاكانی ئەم كارتە دەدرێتە وەزارەتەكانی تەندروستی و داد و دارایی و باج بەمەبەستی مۆسگەركردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی.


بەپرسەكەی كارتی نیشتمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ئێستادا سەرجەمە فەرمانگەكانی باری شارستانی لە پارێزگاكان داخراون بۆ ئەوەی تەنها كارتی نیشتمانی هەبێت و ئەمەش نمونەیەكی پێشكەوتووە چونكە بایۆمەتری چاو و پەنجە و وێنەی نوێی تێدایە لەگەڵ كۆدێكی نیشتمانی، لە داهاتووشدا پلان هەیە پەیوەست بكرێت بەسەرجەم وەزارەتەكانەوە بۆ ئاسانكاری ڕاپەڕاندنی كاروبار.


عەمید ناجی جەخت لەوەش كردەوە پێناسی باری شارستانی بەركارە و ئیشی پێ دەكرێت تا ئەوكاتەی دەكرێنە كارتی نیشتمانی و لە ئێستادا نیوەی خەڵكی عێراق بوونەتە خاوەنی كارت و كۆدی خۆیان.