گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توندوتیژی تر بەڕێوەیە

چەند بەرپرسێكی ئەمەریكی هێرشبەرانی سەر ماڵی كازمی ئاشكرا دەكەن

2021.11.14 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بەرپرسێكی ئەمەریكی هێرشبەرانی سەر ماڵی كازمی ئاشكرا دەكەن

ناس كورد-
چەند بەرپرسێكی ئەمنیی ئەمەریكا بەدووری دەزانن ئێران بەشێوەی ڕاستەوخۆ تێوەگلابێت لە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام دڵنیان لەوەی یەكێك لەو گروپانەی لە پشتە كە كۆمەك و پاڵپشتی لە تاران وەردەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسەكان لە ڕاپۆرتێكی ABCNews كە "ناس كورد" بینیویەتی (14ی تشرینی دووەمی 2021) ئەوە دەخەنەڕوو، ئێران وەك سەردەمی ژەنەراڵ سلێمانی كۆنترۆڵی بەسەر گروپە شیعە چەكدارەكان نەماوە، هەندێكیشیان پێیانوایە تاران بەئەنقەست ئەو پەیوەندییە وا لێدەكات بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی راستەوخۆی نەكەوێتە سەرشان.

 

هەروەها ئەوەشیان ئاشكراكردووە، هێرشەكان هاوشێوەی هەمان ئەوانەن كە لە 2020 كراونەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، بەڵام پێناچێت راستەوخۆ بەفەرمانی ئێران كرابێت.

 

دۆگلاس سیلیمان كە پێشتر باڵیۆزی ئەمەریكا بووە لە عێراق (2016_2019) لەم بارەیەوە دەڵێت، هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، خزمەتی بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی ئێران ناكات و دەرگا بۆ پێشهاتی جیاجیا دەكاتەوە.


هەروەها دەڵێت، "ئێران عێراقێكی تەواو شێواوی ناوێت، بەڵام دەیەوێت بەردەوام نا هاوسەنگ بێت".
نۆرم رول كە 34 ساڵ لە دەزگای هەواڵگری كاری كردووە، باس لەوە دەكات كێبەركێی ناوخۆیی گروپەكانی سەر بەئێران توندوتیژیی زیاتری بەدوادا دێت و تەنها بەهەوڵی هێرشكردنە سەر ماڵی كازمی ناوەستێت