گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕکابەرەکانی توڕە کردووە

سەدر دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە

2021.11.13 - 22:07
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە

ناس کورد- 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەرگای دامەزراندن بۆ بەشێک لە لایەنگرانی دەکاتەوە و ئەوەش ڕەخنەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی تویتێکی محەمەد ساڵح عێراقی، وەزیری دەستەڕاستی موقتەدا سەدر (شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021) "سەدر دەرگای دامەزراندن بۆ وەجبەی یەکەمی پڕۆژە سیاسییەکەی دەکاتەوە، ئەوەش بەپێی کۆمەڵێک مەرج کە لە دواتردا ڕادەگەیەنرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژدا ناو نوسین تەواو بکرێت، بەڵام دامەزراندنەکە دەکەوێتە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق." 

 

هەر لەدوای بڵاوکردنەوەی تویتەکە، سەکۆ ئەلکترۆنییەکانی حەشد و ڕکابەرەکانی موقتەدا سەدڕ کەوتوونەتە ڕەخنەگرتن لە بڕیارەکە و دەڵێن، لەکاتێکدا کە هیچ پلەیەکی دامەزراندن لە حکومەتدا نییە، بەڵام سەدر لە ئێستاوە خۆی ئامادەکردووە بۆ دامەزراندنی لایەنگرەکانی.